لایەنە کوردستانییەکان بۆ رێکخستنی بانگەشەی هەڵبژاردن کۆ دەبنەوە
بریارە رۆژی 6-10-2019، لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ رێکخستنی ھەڵمەتی بانگەشە و کاری میدیایی ھاوپەیمانی کوردستانی، لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن، لە ھەولێر کۆ ببێتەوە.
ئیبراھیم خەلیل، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان رايگەیاند، کۆبوونەوەکە لە مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ بەرپرسانی دەزگاکانی راگەیاندنی ھەرێمی کوردستان، ساز دەکرێت.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و بەڕێوەبەرانی میدیای بینراو، بیستراو و خوێندراوی کوردستان چۆنیەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی هاوپەیمانیی کوردستان، توتوێ دەکەن.
رۆژی 28-9-2019، نۆ حزب و لایەنی کوردستانی پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێ، راگەیاند.
باسنيوز
