سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/10/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی بالیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و گۆڕانکارییەکانی عێراق وناوچەکە کرا.

باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند کە ئێمە بە گەشبینییەوە لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڕوانین کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی بدات و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەر هاوکارییەک لەمبارەیەوە دەربڕی .

هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشە وناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور.
Top