نرخی کارەبای موەلیدە لە هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلول راگەیێندرا
ئەندازیار قارەمان مەولود، سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوونی موەلیدە ئەهلیەکان لە پارێزگای هەولێر راگەیاند: "بۆ مانگی ئهیلول، بۆ هەر کاژێرێک کارەبای موەلیدە 40 دینار دیاریكراوە. مۆلیدەکان بەتێکڕا له نێوان 130 بۆ 180 كاژێر كاریانكردووه، بهوهش نرخی یهك ئهمپێر كارهبا له نێوان 5250 دینار بۆ 7250 دینار دەبێت".
ئەندازیار قارەمان مەولود گوتیشی: "بەهۆی ئەوەی موەلیدەکانی ناو بازاڕی هەولێر زیاتر کاریانکردووە، کە 228 کاژێربووە بۆیە نرخی هەر ئەمپێرێک 9250 دینارە".
سەبارەت بە پارێزگای دهۆک، محەممەد کانیکی لە لیژنەی مۆلیدە ئەهلیەکانی دهۆک راگەیاند: "لە دهۆک نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە بۆ مانگی نۆ لەنێوان 5250- 5750 دیناردایە، لە قەزای سێمێل 5250 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە".
سیروان محەممەد، ئەندامی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانیش راگەیاند: "نرخی موەلیدە بۆ مانگی ئهیلول به 42 دینار دیاریكراوە و موهلیدهكانیش بهتێكڕایی له نێوان 50 بۆ 70 كاتژمێر كاریانكردووه، بهوهش نرخی یهك ئهمپێر كارهبا له نێوان 2000- 3000 دینار دیاریکراوە."
بەهۆی ئەوەی هەمووجارێک لە پارێزگای هەڵەبجە چاوەڕوانی دیاریکردنی نرخی کاژێری کارکردنی موەلیدەکانی سلێمانی دەکرێت، نرخی موەلیدە لە پارێزگای هەڵەبجەش وەکو ئەوەی سلێمانییە.
