لە ماڵێکی چەمچەماڵ دەستبەسەر تی ئێن تی و چەکدا دەگیرێت
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، "لەرێگەی سەرچاوە ئەمنییەکانی خۆمانەوە زانیاریمان پێگەیشت کە لەماڵێکدا لەسەنتەری قەزای چەمچەماڵ کەسێک خەریکی ساخکردنەوە و بازرگانیکردن بە کەلوپەلی سەربازی و نایاساییە و دەستبەجێ هێزەکانمان بەهاوبەشی پۆلیسی فریاکەوتنی چەمچەماڵ گەمارۆی ماڵەکەیاندا و دەستیان گرت بەسەر تەواوی کەلوپەلە نایاساییەکاندا".
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لەو ماڵەدا دەستگیراوە بەسەر 36 دەمانچە، دوو کیلۆ تی ئێن تی سی فۆڕ، هەشت مەخزەن و 120 فیشەکی کڵاشینکۆف لەگەڵ دوو کەبسولی نارنجۆک و تاپڕێک.
بە گوتەی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئێستا سەرجەم کەلوپەلەکان بەبڕیاری دادوەر دەستیان بەسەردا گیراوە و کەسی بازرگانیش هەڵاتووە.
