بەڕێوەبەری پۆلیسی هه‌ولێر: چه‌ند باندێکی مه‌ترسیدار دەستگیر کراون
لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕايگەیاند، لەم دواییانە چه‌ند باندێک ده‌ستگیر کراون کە وێنه‌ی نه‌شیاو و ڤیدیۆ و کامێرای تۆمارکراوی خه‌ڵکیان هەبووە و دواتر هەڕەشەی بڵاو کردنه‌وه‌یان کردووه.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو باندانە داوای پارەیان کردووە، بۆیە راده‌ستی دادگا ده‌کرێن و چاره‌نووسیان ده‌درێته ده‌ست دادگا.
راشی گه‌یاند: ”که‌یسی هەڕەشە و بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ وه‌ک کارتی فشار بۆ راکێشانی پاره زۆر بووە“. بۆیە داوای لە خەڵکی کرد، لەم جۆرە کارانە ئاگادار و هۆشیار بن.
باسنيوز
