شیرین ئامێدی: هاوپەیمانیی کوردستانی ئومێد بۆ خەڵک دەگەڕێنێتەوە
شیرین ئامێدی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی رايگەیاند، بەهۆی یەک لیستیی لایەنە کوردستانییەکان، خه‌ڵکی که‌رکووک و ناوچه کوردستانییه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دڵخۆش دەبن و ئومێدیان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
شیرین ئامێدی ئاماژەی بە گرنگیی ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و کەرکووک بۆ گەلی کوردستان کرد و رایگەیاند، کورد جارێکی دیکه به‌یه‌ک ده‌نگی گه‌رایه‌وه و ”ئه‌مه‌ش باشترین ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنە“.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بە دڵنیایی خۆی لە سەرکەوتنی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد و رایگەیاند، ئەگەر ”دوژمنان“ پیلانێکی دیکە دژی کورد دانەڕێژن، ئەوا ئه‌و لیسته سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت.
هەروەک شیرین ئامێدی رایگەیاند، له‌گه‌ڵ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی عێراق له‌گفوگۆدان تا پرسی ئاواره‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌تایبه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆری ئاواره هه‌ن، کە مافی ده‌نگدانیان نه‌ماوه و ناتوانن بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوچه‌کانیان، بۆیه ده‌بێت کارئاسانی‌یان بۆ بکرێت.
ئامێدی ئاماژەی بە تانەی حزبەکەی لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد و رایگەیاند، حزبە کوردستانییەکانی دیکەش وەک پشتیوانییەک بۆ تانەی پارتی، انەیان لە یاساکە داوە.
رۆژی 28-9-2019، نۆ حزب و لایەنی کوردستانی پێکهێنانی هاوپەیمانیی کوردستانییان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2020 ئەنجام بدرێ، راگەیاند.
باسنيوز
