گەرمیان.. کەسێک بە تۆمەتی هاککردنی فەیسبووکی هاووڵاتییان دەستگیر کرا

گەرمیان.. کەسێک بە تۆمەتی هاککردنی فەیسبووکی هاووڵاتییان دەستگیر کرا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، دەستگیرکردنی کەسێکی بەتۆمەتی هاککردنی هه‌ژمارى هاووڵاتییان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕاگەیاند.

موقەدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، ڕايگەیاند: "پۆلیسی شارەدێی ڕزگاری سەر بە کەلار، مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵی بەناوی (ی، م) بە تۆمەتی هاککردن دەستگیر کردووە، دوای لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، کە بەمەبەستی جۆراوجۆر فەیسبووکی چەندین کەسی هاک کردووە".

گوتیشی: "تۆمەتبارەکە دانیشتووی شارەدێی ڕزگارییە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بەند کراوە".













باسنيوز
Top