شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باشوور کۆ دەبێتەوە
شاندی پەرلەمانی کوردستان لەگەل سەرۆک و ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کۆریای باشوور، کۆ دەبێتەوە.
شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووشەممە 30-9-2019 بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامێتیی ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەمال حەوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر بانگهێشتێکی فەرمی، سەردانی کۆریای باشووری کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2-10-2019، شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ مون ئی سانگ، سەرۆکی پەرلەمانی کۆریای باشوور و ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، کۆ بووەتەوە.
هێمن هەورامی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، داوایان لە پەرلەمانی کۆریای باشوور کردووە حکوومەتی وڵاتەکەی هان بدات بۆ ”قوڵترکردنەوەی پەیوەندییەکان“ی نێوان سیئۆڵ و هەولێر.
شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان هەروەها داوای سەرمایەگوزاریی و وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیاکانی کۆریای باشووری لە کوردستان کردووە.
هەماهەنگیی پەرلەمانەکانی کوردستان و کۆریای باشوور و ئالوگۆڕی ئەزموونی یاسادانان و کاری لێژنەکانی پەرلەمان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
باسنیوز
