ژمارەیەک چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران
ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، کوژران.
ژمارەیەک چەکداری داعش هەوڵیان داوە بەسەر بەرزاییەکانی مەکحول لە نزیک گوندەکانی مەسڵەخە و تەل زەهەب لە شارەدێی عەباسیی سنووری شارۆچکەی حەویجە، بکەون.
بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەو چەکدارانەی داعشیان بۆردومان کردووە و 10 چەکداریان کوشتوون.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان بەسەر کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا گرت.
بەهۆی ناکارایی ئەو میلیشیایانە، چەکدارانی داعش لەو ناوچانە دەستینا بە جموجۆڵ و کردەی تیرۆریستی، کردووەتەوە.
