منداڵێكی شهش ساڵان دوای رفاندنی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە
کچێکی تەمەن شەش ساڵ بەناوی "سەمەر سهڵاح" لە نەتەوەی عەرەب، لە کاتی چوونی بۆ قوتابخانە، لە گوندی تۆبزاوەی باشووری کەرکووك، لەلایەن ژمارەیەك چەکدارەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەڕفێنرێت، دوای چەند کاتژمێرێك لە رفاندنی، تەرمەکەی بەسەربڕاوی دۆزرایەوە.
عەمید ئەفراسیاو کامل، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووك، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، پێشتر هەڕەشە لەو ماڵە کراوە و کێشەکەیان کۆمەڵایەتییە.
