بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا
خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕین راگەیاند: رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی سەرباز عەبدوڵڵا رەزگەیی ـە و خەڵکی شارۆچکەی حاجیاوا یە.
بە گوتەی خۆشناو حەسەن، سەرباز عەبدوڵڵا خێزاندارە و باوکی کچێکە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
