فڕۆكه‌كانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی په‌كه‌كه‌یان له سنووری ناحیه‌ی مانگێشك كرده ئامانج
چه‌ند شایه‌تحاڵێكی ئه‌و گونده‌ش راگه‌یاند: پێنج گەریلای پەکەکە لە ناو ئۆتومبێڵکەدا بوون و 3ـیان له بۆردومانه‌كه‌دا گیانیان لە دەستداوه و دووی دیكه‌ش به برینداری رایانکردووه.
شارەدیێ مانگێشك دەكەوێتە دوری 20 كیلۆمه‌تر له رۆژهەڵاتی دهۆك، و یەكێكە لە شارەدێیەكانی سەر بە قەزای ناوەندی دهۆك و هاوسنووره لەگەڵ هەریەك لە شارەدێیەكانی كورا، باگێرا، زاویتە و كانی ماسێ.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندێكی سه‌ر به قه‌زای زاخۆشیان كرده ئامانج و زیانی زۆری ماددیش به پووش و پاوانی گونده‌كه گه‌یشت.
كاتژمێر 3:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مه‌ڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به چڕی ده‌وروبه‌ری گوندی "دوبانكێ" و گه‌لیێ هارینا له ده‌ڤه‌ری لیفێ له سنووری ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆیان بۆردومانكرد.
بۆردومانه‌كه زیانی زۆری ماددی به پووش و پاوانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی په‌كه‌كه نازانرێت.
