هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان فراوانتر ده‌كات
له لێدوانێكدا سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جه‌ختیشی كرده‌وه، ھەموو ئەو وڵاتانەی بالیۆزیان لە عێراق ھەبێت نوێنەرایەتیان لە ھەرێمی كوردستان دەكەنەوە.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: ئێستا 36 وڵات نوێنەرایەتیان لە هه‌رێمی كوردستان ھەیە و بڕیاره بەم نزیكانە یۆنانیش نوێنەرایەتی خۆی له هه‌ولێر بكاتەوە.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌كه‌یدا سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و گفتوگۆكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دووپاتیكرده‌وه، گفتوگۆیەكی زۆر ھەیە، بەڵام ئەو ئەنجامەی ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا هێشتا پێی نەگەیشتوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قسەی جدی لەسەر پرسی نەوت و بودجە و رەوشی ئەمنی دەكرێت و پرسەكان گرنگن و بەیەكەوە دەمان بەستنەوە، گفتوگۆكانیش بە ئاراستەی چارەسەكردن بەردەوامن.
