ماوه‌ى دەركردنی پاسپۆرت لە دوو مانگەوە دەبێتە دوو هەفتە
ئادێرعه‌زیز لێپرسراوى نووسینگه‌ى پاسپۆرتى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى چه‌ند مانگێك پێش ئێستە نووسنگه‌ى پاسپۆرت له ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕین كرایه‌وه و ده‌ست كرا به وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتیان، به ماوه‌ى دوو مانگ مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو ده‌كرا و پاسپۆرته‌كه‌یان پێده‌درایه‌وه.
گوتیشى ئێسته سیستەمى كاركردنیان كردووه‌ته گرووپ، بۆیە کاتەکە کورت بووەتەوە بۆ دوو هه‌فته، واته دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتى مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى پاسپۆرتى كرد و په‌نجه مۆر و وێنه‌ى گیرا، ده‌توانێ له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا پاسپۆرته‌كه‌ى وه‌رگرێته‌وه.
لێپرسراوی نووسینگەی پاسپۆرتی ڕاپەڕین باسى ئه‌وه‌شى كرد كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاتى ده‌رچوون و پێدانه‌وه‌ى پاسپۆرت زیاتر ده‌كه‌نه‌وه.
باسنيوز
