خۆپێشاندانەكانی بەغدا ئاڵۆزی تێكەوت
بە پێی سەرچاوە ئەمنیەكان، ئێستە خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر ڕاو دەنرێن و ڕوویان لە گۆڕەپانی نەسر كردووە لە ناوچەی شەقامی سەعدونی ناوەڕاستی بەغدا.
سەرچاوەكانی بەغدا دەڵێن هێزە ئەمنیەكان ناچار بوون تەقە لە خۆپێشاندەران بكەن و گازی فرمێسكڕێژیان بەسەردا ببارێن، چونكە خۆپێشاندەران گوشاریان بۆ هێزە ئەمنیەكان هێناوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە لە ساڵانی رابردوودا لە كاتی حوكمڕانی حەیدەر عەبادیدا، دەیان خۆپێشاندەر لە بەغدا و بەسرا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عێراقدا بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان كوژرابوون.
بە پێی میدیاكانی عێراق، ئەم ئێوارەیە خۆپێشانده‌رێك به ناوی حه‌سه‌ن مه‌حمود فه‌رتووسی گوللـه‌یەكی قه‌ناس بەر سه‌ری كه‌وتووه، دەمودەست دەست گیانی له‌ده‌ست داوە. هەر به هۆی توندوتیژییه‌كانیشەوە، نزیكەی 50 بریندار له هه‌ردوو لایه‌نی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپێشانده‌رانه‌وه رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.
جێی باسە ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خۆپیشاندەرانی بەغدا له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گردبوونەوە و دەستیان بە ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حكوومه‌ت كرد.
باسنيوز
