سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكردەوە

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆك مەسعود بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ كرد.

لە پەیامەكەی سەرۆكدا كە لە هەژماری فەرمیی بارەگای بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)دا بڵاوكراوەتەوە، هاتووە "به‌ داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ر و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتیم پێگه‌یشت".

سەرۆك بارزانی نووسیویەتی "فازڵ جه‌لال زه‌نگه‌نه‌ هاوخه‌باتێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كانی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو بۆ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شۆڕش و درێژه‌دان به‌ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی".

لە كۆتاییشدا دەڵی "به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمان و دۆست و ئاشنایان و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌م و له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم ئارامی و سه‌بووری به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات".











باسنيوز
Top