برایەکی رۆحانی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا درا

برایەکی رۆحانی بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزا درا
برایەکی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانیکردن، سزا درا.

ئەمڕۆ سێشەممە 1-10-2019، دادگای ئێرانی سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەر حوسێن فەرەیدون، برا و راوێژکاری حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەدا، سەپاندووە.

حوسێن فەرەیدون لە ساڵی 2017ـەوە بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، دەستگیر کراوە.

پێشتر دادگای ئێرانی ئەو برایەی حەسەن رۆحانی بە گوشارخستنە سەر دەسەڵاتی دارایی ئێران بۆ دیاریکردنی کەسێک وەک سەرۆکی بانکی رەفاه تۆمەتبار کردبوو و رایگەیاندبوو، حوسێن فەرەیدون وەرگرتنی بەرتیلی لەو کەسە وەرگرتووە.












باسنيوز
Top