قایمقامی سۆران: رێگە بە گەڕانەوەی دۆلارفرۆشانی سەرشەقام نادەین

قایمقامی سۆران: رێگە بە گەڕانەوەی دۆلارفرۆشانی سەرشەقام نادەین
ئەمڕۆ سێشەممە 1/10/2019 ئەو كەسانەی لەسەر شەقامی بازاڕی سۆران كاری گۆڕینەوەی دۆلار و دراوەكانیان دەكرد، بەهۆی دوورخستنەوەیان لە شوێنەكە ناڕەزایان دەربڕی.

لەمبارەوە كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، رايگەیاند: "ژمارەیەك كەس لەسەر شەقامی گشتی لەبەردەم بازاڕی دۆلارفرۆشانی سۆران، كورسی و مێزیان دانابوو، كاری گۆڕینەوەی دۆلار و دراوەكانیان دەكرد، بەمەش رۆژانە قەڕەباڵغی زۆر دروست دەبوو، بۆ بەردەم ئەم هاووڵاتییانەی بە شەقامەكەدا هاتووچۆیان دەكرد و دیاردەیەكی ناشارستانیشی بە شوێنەكە بەخشیبوو، بۆیە بە بڕیاری حكوومەت داوا كرا لە شوێنەكە دوور بكەونەوە و بگوازرێنەوە".

گوتیشی: "ئەم كەسانە هەرچەند ناڕەزایی دەرببڕن و گردبوونەوە ئەنجام بدەن، رێگەیان پێ نادرێت جارێكی دیكە لە شوێنەكە كاری گۆڕینەوەی دراو و دۆلار بكەن، چونكە دەبێت بەرژەوەندیی گشتی خەڵكەكە لەبەرچاو بگیرێت، نەك بەرژەوەندیی تەنها چەند كەسێك".













باسنيوز
Top