حکوومەت لێژنەیەک بۆ دیاریکردنی شەهیدانی پێشمەرگە پێک دەهێنێت
سەوسەن گەردی، سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان رايگەیاند، لێژنەکە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و وەزارەتی پێشمەرگە پێک هاتووە.
سەوسەن گەردی هەروەها رایگەیاند، لێژنەكە بارودۆخی ئەو پێشمەرگانە یەکلایی دەکاتەوە، کە لە ماوەکانی رابردوودا و بە هۆکاری جیاجیا، لە کاتی ئەرکی سەربازیدا، گیانیان لەدەست داوە.
هەروەک ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، دوای تەواوبوونی کاری لێژنەکە، بڕیار دەدرێ کام لەو پێشمەرگانە بە شەهید هەژمار بکرێن.
باسنيوز
