وەزیری دادی هەرێم سکاڵا لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆماردەکات

وەزیری دادی هەرێم سکاڵا لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆماردەکات
وەزیری دادی حکومەتی ھەرێمی كوردستان سكاڵا نامەیەكی یاسایی ئاڕاستەی سەرۆك و ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق كردوە و تیایدا سكاڵای لە دژی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق تۆماركردوە.

وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵانامەیەكی یاسای رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردوە


24ی سێبتەمبەری رابردو، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵانامەیەكی یاسای رەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردوە، بە ئامانجی رەتكردنەوەی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019 یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگا و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراون.

وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە هەشت خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستوری بون و نایاسایی بونی ئەو یاسای ھەمواركردنەوەیە خستوه‌تەڕو


وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان لە هەشت خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستوری بون و نایاسایی بونی ئەو یاسای ھەمواركردنەوەیە خستوه‌تەڕو.

ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە، چونكە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019ی داناوە كە ماددەكانی ئەو یاسایە دژ بەیەكە


لە نوسراوەکەی وەزیری دادی هەرێمدا هاتوە، "ئەو ھەمواركردنە بەتاڵە، چونكە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019ی داناوە كە ماددەكانی ئەو یاسایە دژ بەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستوردا ھاتون".

رونیشیکردوەتەوە، "ھەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 14ی ساڵی 2019 بەتاڵ ببێت و ئیلغاكردنەوەی ببێتە كارێكی پێویست بەپێی حوكمەكانی مادەی 12ی دەستوری عێراق".









خەندان
Top