ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان کارادەکرێنەوە
کاراکردنەوەی ئەو ئەنجوومەنانە به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانییە كه گشتاندنى بۆكراوه و تێیدا هاتووە، ئەنجوومەنی شارەوانییەکان دەسەڵاتەکانیان دیاریکراوە کە بریتین لە: تەرخانکردنی زەوی بۆ هاونیشتمانییان، گۆڕینی رەگەزی زەوی، گۆڕینی بەکارهێنانی شوێن و پەسەندکردنی نەخشەی زەوی.
له ساڵى 2017ـەوه وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گەشتوگوزار پرۆژه‌یه‌كى په‌سه‌ندكردووه، بۆ شێوازى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌كان به دامه‌زراندن، به جۆرێك 40%ـی ئه‌ندامانیان ده‌بێت فه‌رمانبەرى حكومى بن، 60%ـیش نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى بن.
بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مجاره‌ی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌م دژه و هه‌میش سه‌رى له‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌ت سوڕماوە.
ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانییه‌كانى هه‌ولێر، 18 كه‌سن، سلێمانى و دهۆك هه‌ر یه‌ك 17، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وانه ئێستا له ژیاندا نه‌ماون، مووچه و ده‌رماڵه‌ى ئه‌ندامانیشیان له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆیانه نه‌ك شاره‌وانى، ئه‌وانه‌شى كارمه‌ندنین، یان وازیان هێناوه یان خۆبه‌خشن.
ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2000 هەڵبژێردراون و ماوەی 19 ساڵە هەڵبژاردن بۆ ئەو ئەنجوومەنە نەکراوە.
