لە هەولێر دەستبەسەر نزیكەی 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە هەولێر دەستبەسەر نزیكەی 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ئاسایشی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەستبەسەراگرتنی نزیكەی 10 كیلۆ ماددەی هۆشبەری راگەیاند و بەپێی راگەیێنراوەكە، "دوو تۆمەتبار بەنیازبوون ئەو ماددەیە لە رێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوەوە بنێرنە كەنەدا".

بەپێی راگەیەنراوەكە، لە دوو چالاكی جیادا لەرۆژی 28-9-2019 هێزەكانی ئاسایش توانیویانە دەستبگرن بەسەر 9 كلیۆ ‌و 100 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ ‌و بڕی 610 گرام لە جۆری تلیاك.

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، "ئەو ماددانە لەناو چەند گۆشەیەك (بالیف) شاردرابوونەوە و بەنیازبوون لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە بنێردرێنە وڵاتی كەنەدا".

ئەو تۆمەتبارانەی بەو كارە هەڵساون، دوو كەسی ئێرانین و ئێستا بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركراون.
Top