نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی پارتی، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاسپارد كه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی به‌و یاسایانه بده‌ن كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به بارودۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له نزیكه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 30/9/2019 له هه‌ولێر، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕا و بۆچوون و سه‌رنج و تێبینی و چه‌ند داواكارییه‌كی په‌یوه‌ست به دۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیانه‌وه، خسته ڕوو.
