حكوومه‌تی هه‌رێم 20پڕۆژه‌یاسای ئاماده كردووه
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی داراییی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 20 پڕۆژه‌یاسای له هه‌موو بواره‌كاندا ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان بكات. یه‌كێك له‌و پڕۆژهیاسایانەش پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه و هه‌ركاتێك ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كران، ده‌ست به گفتوگۆ له‌سه‌ریان ده‌كەین، بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێن."
محه‌مه‌د ئیلخانی گوتیشی: "هۆكاری دواكه‌وتنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه، كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت چاكسازی له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا بكات و بیكاته پڕۆژه‌یاسا و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات، له‌وانه هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ و خانه‌نشینیی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین لیژنه پێک هاتوون و كار بۆ ئه‌و كه‌رتانه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێت به جۆرێك پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئاماده بكرێت، كه هیچ كه‌سێك زیانی به‌رنه‌كه‌وێت."
ئیلخانی باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ركاتێك پڕۆژه‌یاساكه ئاماده بوو هه‌ردوو لیژنه‌ی باڵای حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ری داده‌نیشن و بڕیاری لێ ده‌دەن و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردن، کە بڕیاره له‌م وه‌رزەدا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت."
