شارەوانیی هەولێر کۆمەڵێک شینایی و کێڵگەی زێدەڕۆیان پاک کردەوە

شارەوانیی هەولێر کۆمەڵێک شینایی و کێڵگەی زێدەڕۆیان پاک کردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەشی هەولێر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک کار و چالاکیی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی بۆ لابردنی شینایی و کێڵگەی سەوزەواتی زێدەڕۆ لە سنوری هەولێر خستووەتە ڕوو.

لە ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانی شەشی هەولێردا، هاتووە: "ئەو چالاکییانە بە هاوکاریی بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، بەشی پۆلیسی شارەوانی و فەرماندەی هێزی زێرەڤانی و بەشی لابردنی زێدەڕۆیی جێبەجێ کراون".


دەقی ڕاگەیەندراوەکە:


لابردنی کێڵگەی سەوزە و دەستبەسەرداگرتنی 19 ترۆمپای ڕاکێشانی ئاو

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی٩ی٢٠١٩ بۆ دوومجار هەڵمەتێکی گەورەی لابردنی شینایی کێڵگەی سەوزەوات کە بە ئاوەڕۆی پیسی زێراب بەدەر لە یاسا و ڕێنماییەکانی تەندروستی ئاودانیان بۆ دەکرا و بە شێوەی زێدەڕۆیی دروست کرابوون کە مەترسیی ترسناکی هەیە لەسەر تەندروستیی هاونیشتمانیان بە درێژایی "کەندی توڕەق" لە دەشتاییەکانی توڕەق و سوێری و عارەبکەند و پاککردنەوەی شوێنی ناوبراو لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی وەک مەکینەی ئاو لەلایەن هۆبەی نەهێشتنی زێدەڕۆیی شارەوانیی شەش بە هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر بەشی پۆلیسی شارەوانی و فەرماندەی هێزی زێرەڤانی بەشی لابردنی زێدەڕۆیی بە سوپاسەوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی شەش ـ هەولێر، لەو ڕووەوە هاونیشتمانیانی خۆشەویستمان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم جۆرە هەڵمەتانە بەردەوام دەبێت.













باسنيوز
Top