لە خەلیفان كچێك بە فیشەك كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا

لە خەلیفان كچێك بە فیشەك كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕای دەگەیەنێت، كچە قوتابییەك لە شارده‌ێى خەلیفانی سەر بە شارۆچكه‌ى سۆران بە فیشەك كۆتایی بە ژیانی هێنا.

موقەدەم شەماڵ دێوالی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕايگەیاند: ”ڕۆژی 27/9/2019 لەلایەن نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خەلیفانەوە ئاگادار كراینەوە كە هێنانی تەرمێك بە ناوی (ئ، ج)“.

ئەوەشی خستە ڕوو كە بە گوتەی دایك و باوكی ئه‌و كچه‌، خۆی بە چەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەخۆی كردووە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

هاوكات گوتەبێژی پۆلیسی سۆران گوتیشی: ”كچەكە لەدایكبووی ساڵی 2003یە و دانیشتووی شاره‌دێى خەلیفانە و پیشەی قوتابییە“.

شه‌ماڵ دێوالى باسی لەوەش كرد: "گومانمان لە خۆكوشتنى ئەو كچە هەیە، لێكۆڵینەوەكانمان بەردەوامە و ئەو زانیارییانەی هەیە تەنیا سەرەتایین، ئەگەر لێكۆڵینه‌وه‌كان بەو ئاڕاستەیەى ئێستا بڕوات، لەوانەیە دەستێكی تێدا بێت“.












باسنيوز
Top