سبەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دوو بڕیاری گرنگ دەدەن

سبەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دوو بڕیاری گرنگ دەدەن
بریارە سبەی سێشەممە ١ی ١٠ی ٢٠١٩، لە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی، لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوە و دوو بڕیاری گرنگ بدەن.

بێکەس قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان رايگەیاند، سبەی ئەو لایەنە سیاسییانەی کە رێککەوتن بۆ بەشداریکردن لە ھاوپەیمانیی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە مەکۆی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆ دەبنەوە.

ڕوونیشی کردەوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆتایی لە بارەی لۆگۆی هاوپەیمانێتییەکە و سەرۆکی لیستەکە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەدرێت.

بێکەس قادر دەڵێت: ”لە دوو کۆبوونەوەی پێشوو، بڕیاری گرنگ و باش دراوە، لایەنەکان لەسەر زۆربەی کارەکانی هاوپەیمانێتییەکە رێککەوتوون“.

هاوکات پێوایە، دەبێت زوو سەرۆکی لیست و لۆگۆکەی یەکلایی بکرێتەوە، چونکە کاتێکی زۆر لە بەردەم لایەنە سیاسییەکاندا نەماوە.












باسنيوز
Top