رێواز فایەق: وشەی (ڕێکەوت) تەنیا بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنووری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاندووە کە بەکارهێنانی وشەی (ڕێکەوت) تەنیا بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنووری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی دیکە گشتاندنی پێ ناکرێت.
هاوکات ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە بۆچی ئەم وشەیە بەکار هێندراوە، ئەمەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکی پەرلەمانەوە
�(بەروار)بێت یان (ڕێکەوت)؟�۱ـ ووشەی(ڕێکەوت) تەنها بۆ پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە و سنوری پەیڕەوەکە تێناپەڕێنێت و بۆ هیچ دامەزراوەیەکی تر گشتاندنی پێ ناکرێت.
�۲ـ لە ناو پێشنیازی هەمواری پەیڕەو ووشەی(بەروار) دانرابوو کە پەسەندکراوی (ئەکادیمیای کوردی)بووە کە ئەمانیش درێژە پێدەری (کۆڕی زانیاری کورد) ن،و لەسەر ئەو بنەمایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ووشەی (بەروار ) بەکار ئەهێنێت و بەردەوامیشن.
�۳ـ هەرکات (۳) پەرلەمانتار یان زیاتر پێشنیارێک دەکەن دەخرێتە دەنگدان،گۆڕینی ووشەی(بەروار)بۆ (ڕێکەوت)یش نزیکەی (٥) پەرلەمانتار پێشنیاری کردبوو،سەرۆک ناچارە بیخاتە دەنگدان،کە دەنگی هێنا ،دەبێت لە ناو هەموو پەیڕەوەکە بۆ دروستکردنی یەکگرتویی لە زاراوەکان لە هەر شوێنێک وشەی بەروار هەبو بکرێتە ڕێکەوت.�٤ـ مەرج نیە هەمو بژاردەیەک کە دەنگ دەهێنێت باشترین بژاردە بێت بەڵام کە دەنگی زۆرینەی هێنا ئیتر وەک اقرار کردنی ئیرادەی زۆزینە دەچەسپێت .�٥ـ ئەوەی یەک تۆزقاڵ لەکارو بەرپرسیارێتی سەرۆکی پەرلەمان بزانێت(کە سەرۆکی دانیشتنەکانی پەرلەمانیشە)باش دەزانێت کە سەرۆک بەپێی پەیڕەو دانیشتن بەڕێوە دەبات و نەدەنگدەرە و نە ئاراستەکار.�٦ـ پێشنیازی هەمواری پەیڕەو (۱٦)ماددە و چەندین بڕگەیە ، کە یەک ووشە لە یەک بڕگەی یەک ماددەی پێشنیازەکە دەبێتە جێی باس ئەوە ئیتر دەریدەخات ئێمە چەند بە ڕواڵەتی لە بابەتەکان دەڕوانین.
باسنیوز
