ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا هەشت بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون

 ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە یەک مانگدا هەشت بەندکراوی کورد لەسێدارە دراون


لە مانگی سێپتەمبەردا لانیکەم ٨ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتەوە لەسێدارە دراون.



بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٩دا، لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ورمێ، ئیلام، کرماشان، برووجێرد، سنە و سەڵماس، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە لەسێدارە دراون.



بەپێی ئەو ڕاپۆرتە چوار کەس لەو کەسانەی لەسێدارە دراون، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و چوار کەسی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراون کە کەسێکیان ژن بووە.



ئەو بەندکراوانە لە بەندیخانەی سەڵماس، ورمێ، سنە، برووجێرد و ئیلام و کەرەج لەسێدارە دراون.





باسنيوز
Top