خه‌سرۆ گۆران: چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای ئیتحادی ده‌كه‌ین
دوای ده‌ركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان دژی ئه‌و یاسایه له دادگای ئیتحادی سكاڵایان تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی یاساكه ئاواره‌كان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و له‌وێ ده‌نگ بده‌ن و به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
به هۆی ناله‌باری ره‌وشی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی داعش و ره‌وشی نائاسایی شاری كه‌ركووكه‌وه هه‌زاران خێزانی ئاواره له توانایاندا نییه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
