وهزارهتی پهروهرده ٥١ مەرج بۆ قوتابخانە ئەھلییەکان دیاری دهكات
حەسیبە گەردی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن، بۆ ئهوهی پڕۆژە یاسای پەروەردە ڕەوانەی پەرلەمان بکات، تاوهكو یاسای گشتیی پەروەردە ھەموار بكهنهوه.
ئاماژه بهوهش دهدات، بۆ خوێندنی تایبەت لەم خولەی پەرلەمان کار بۆ ئەوە دەکەن، خوێندنی گشتی بەرەوپێش ببرێت و چاودێری خوێندنی تایبەتیش دەکرێت، بۆ ئهوهی گرنگیهكی زیاتر بە خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی قوتابیان بدرێت.
لهكاتێكیشدا قوتابخانەکانی کەرتی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان بە سەر 3 ئاستدا دابەش کراون، بەشێکیان پەیڕەوی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە دەکەن، بەشێکیشیان خوێندنی بیانی و بەشەکەی دیکەشیان خوێندنی نێودەوڵەتین، کە بە گوێرهی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە ڕێکخراوە، ههر بۆیە لە وەزارەتی پەروەردە ڕێگەی لێژنەیەکەوە دەستی بە ڕێکخستنەوەی ئهو بابهته کردووە، ئهمهش به کەمکردنەوەی پارەی خوێندن و دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی قوتابیان.
لە سەرەتای دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵەوە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە پێدانی مۆڵەتی بە پەیمانگا و قوتابخانە ئەھلییەکانی ڕاگرت، هاوكات چاودێریكردنی بۆ خوێندنی ئەھلی توندتر کردووه و ٥١ مەرجی بۆ قوتابخانە ئەھلییەکان داناوە، گرنگترینیان بریتین له دابین کردنی سەرجەم پێداویستییەکانی قوتابیانە لە خواردن و خواردنەوەی خاوێن، خوێندنی بەشێك لە سیستەمی خوێندنی ھەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی پارەی خوێندن لەژێر چاودێر لێژنەکانی وەزارەتی پەروەردەدا.
