لە دهۆک بازاڕێک بۆ بەرهەمە نێوخۆییەکان کرایەوە
مارک فالکونەر، جووتیار دەڵێت: "لە پاش پرۆگرامەکە دەمانەوێت گوتارێک پێشکەش بکەین دەربارەی ئەو کارانەی ئەنجاممانداون، ئەم ئیڤێنتە بەڕێوەدەچێت بە هاوکاری یونسکۆ، وەزارەتی کشتوکاڵ و رێکخراوی ڤی تی سی لە بازاڕی جووتیارانی باگێرا".
بۆ ماوەی شەش مانگ جووتیارێکی نیوزلەندی راهێنانی بە 10 جووتیاری ئافرەت و پێنج جووتیاری پیاوی پارێزگای دهۆک کردووە، ئێستا بازاڕێک بۆ ئەو جووتیارانە کراوەتەوە، بەرهەمەکانییان نیشاندا.
ئەم بازاڕە بە پاڵپشتی رێکخراوی یونسکۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی بۆ پەیداکردنی کار و بازاڕگەری بەرهەمی جووتیاران کراوەتەوە.
