حكوومه‌تی هه‌رێم شه‌ش ملیار دیناری دیكه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكان ته‌رخان كرد
سدقی ئامێدی گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 33ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد و، ئێستا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی سنووری حاجی ئۆمه‌ران و چۆمان و هه‌ولێر و شه‌قڵاوه و سۆران ده‌ستی پێ كردووه و شه‌ش ملیار دیناری دیكه‌ش بۆ ڕێگای سماقوڵی_كۆیه ته‌رخان كراوه، کە لەسەریەک ده‌كاته 39ملیار دینار."
سدقی ئامێدی گوتیشی: "ئێستا به‌ڵێنده‌ران كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن و بڕیاره تاوه‌كو وه‌رزی سه‌رما دێت هه‌موو ڕێگاكان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه، چونكه حكوومه‌ت بڕیاری داوه و پارەیشی بۆ ته‌رخان كردووه."
