هۆشه‌نگ محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ئاواره‌كان چاره نه‌کرێت نیو ملیۆن ئاواره له ده‌نگدان بێبه‌ش دەبن
هۆشه‌نگ محه‌مه‌د گوتی: "تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ی ده‌نگدانی ئاواره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وه‌كو خۆیه‌تی و چاره نه‌كراوه و ئاواره‌كانیش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه ئاواره‌كان نه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه، بگره جارێكی دیكه ئاواره ده‌بنه‌وه و ته‌نیا له‌م مانگەدا 996 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشەوە تا ئێستا نزیكه‌ی 5هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان."
به‌ڕێوەبه‌ری فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا ئاواره‌كان ده‌نگی خۆیان داوه و هیچ كێشه نه‌بووه، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق بیانوو ده‌گرێت و ده‌زانێت ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه پێویسته چارەیه‌ك بدۆزرێته‌وه و كوردیش له دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆمار كردووه."
