مەسرور بارزانی: زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە کوردستان دابین دەکرێ

مەسرور بارزانی: زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە کوردستان دابین دەکرێ
ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیۆنیداس کۆنتۆڤۆنیسۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق کرد، لە دیدارێكدا رایگەیاند كە زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە کوردستان دابین دەکرێ.

لە دیدارەكەدا كە ئەفسیمۆس کۆستۆپۆلۆس کۆنسوڵی یۆنان لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و یۆنان کرا، باڵیۆزی یۆنان باسی لە رۆڵی هەرێمی کوردستان کرد وەک فاکتەرێکی گرنگ لە سەقامگیریی ناوچەکە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاماژەی بەوە دا کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زەمینەیەکی باشتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکات.










باسنيوز
Top