له مانگى 10دا كارەباى نیشتمانى دەبێت بە 24 كاتژمێر
حوسێن حەمەد، بەرێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕايگەیاند: ”ئاواتی ئێمە ئەوەیە كە بتوانین كارەبا لە هەر چوار وەرزەكەدا بكەین بە 24 كاتژمێر، نەك تەنیا لە مانگی 10دا“.
ئەوەشی خستە ڕوو: "نازاینن كەشوهەوا چۆن دەبێت، بەڵام ئەگەر بەهیچ شێوەیەك ئامێرهكانى گەرمكردنەوە و فێنككردنەوە بەكار نەهێنرێت، ئەوا پێمان وایە كارەبا بەشی 24 كاتژمێر هەیە".
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر گوتیشی: ”ئێستا بە تێكڕا نزیكەی هەزار بۆ هەزار و 100 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی نیشتمانیی هەرێمی كوردستانەوە وەردەگرین“.
باسنيوز
