پەرلەمانی کوردستان ١٦ ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی ھەموار کردەوە

پەرلەمانی کوردستان ١٦ ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی ھەموار کردەوە
پەرلەمانی کوردستان لە دوای سێ دانیشتن بۆ ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆی، ١٦ ماددەی هەموار کردەوە.

بەپێ ئەو پێشنیازە ھەموارە، پرۆژە یاسا و پێشنیازی یاسا پێناسەیان بۆ دیاری کراوە.

پرۆژە یاسا ئەوەیە لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یان سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یان وەزیرەکان یان رێکخراو یان ئەنجومەن و دادگاکان دەنێردرێتە پەرلەمان، پێشنیاز و بڕیارە یاساش ئەوانە دەگرێتەوە کە لەلایەن ١٠ پەرلەمانتارەوە پێشکەش دەکرێت.

یەکێکی دیکە لە ھەمواری پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان زیادکردنی لیژنە ھەمیشەییەکانە لە ١٥ لیژنەوە بۆ ١٩ لیژنە و بەدەنگی ٦٧ پەرلەمانتار پەسەند کرا.

برگەیەکی دیکەی ھەمواری پەیڕەوی ناوخۆ، بڕگەی دوو لە ماددەی ١١٠ی پەیرەوی ناوخۆیە کە بەهۆیەوە پەرلەمانتارەکان ئازاد دەبن لە فراکسیۆنەکانیان جیا ببنەوە، ئەمەشیان بە دەنگی پەرلەمانتار ٨٠ پەرلەمانتار ھەموار کرایەوە.

لە بارەی ئەو ماددەیەی لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆک و جێگر و سکرتێر پێک دێت، دەبێت یەکێک لە ئەندامەکانی دەستەکە ژن بێت، بە دەنگی ٨٩ پەرلەمانتار پەسەند کرا.

بە دەنگی ٦٥ پەرلەمانتاریش ئەو ماددەیە وک خۆی مایەوە کە ئەگەر یەک کاندید ھەبێت بۆ یەکێکـ لە سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان، ھەڵبژاردنی بۆ بکرێت تا کاندیدەکانی دیکەش دیاری دەکرێن.














باسنيوز
Top