فوئاد حوسێن بە نوێنەرایەتیی عادل عەبدولمەهدی دەچێتە فەڕەنسا
کەمێک لەمەوبەر، فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردەوە، بە ڕێگاوەیە بەرەو پاریس.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەو بە نوێنەرایەتیی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکوومەتی عێراق، بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا دەکات.
رۆژی ٢٦ی ٩ی ٢٠١٩، جاک شیراک، سەرۆکی پێشووتری فەڕەنسا لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بڕیارە مەراسیمی ناشتنەکەی لە کەنیسەی (سەینت سولپیس) لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوە بچێت.

باسنیوز