بێگەرد تاڵەبانی: بەم نزیکانە پرۆژە یاسای چاکسازی دەنێردرێتە پەرلەمان

 بێگەرد تاڵەبانی: بەم نزیکانە پرۆژە یاسای چاکسازی دەنێردرێتە پەرلەمان


وەزیری کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات لیژنەیەک لە حکوومەت پێکھێنراوە بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای چاکسازی و بەم نزیکانە دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان.



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە٢٩ی٩ی٢٠١٩ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان کرا و لە دوای کۆبوونەوەکە لە پرێس کۆنفرانسێکدا رای گەیاند: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەیەکی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای چاکسازی پێکھێناوە و ئەم لیژنەیە پێداچوونەوە بە پرۆژەکە دەکەن".



بێگەرد تاڵەبانی گوتیشی: "لەم نزیکانە پرۆژە یاسای چاکسای دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان و هاوکات ژمارەیەک پرۆژە یاسا بۆ ھەمواری یاسای کشتوکاڵ ئامادەن و دەمانەوێت بۆچوونی ئێمەش بەم پرۆژانە جێگیر بکرێت".






باسنیوز
Top