وه‌به‌رهێنه‌رانی تورکیا و هه‌رێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لووتکە ساز دەکەن
ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٢٩ی٩ی٢٠١٩کۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بازرگانانیی شاری هه‌ولێر و تورکیا له‌ژێر ناوی "لووتکه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی تورکیا و کوردستان" ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاره له‌باره‌ی داهاتووی بازرگانیی ناوچه‌که گفتووگۆ بکه‌ن.
لەمبارەوە کاروان سوورچی، گوته‌بێژی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "نزیکه‌ی ٥٠ کۆمپانیای گه‌وره‌ی تورکیا و بازرگان و خاوه‌نکار و پیشه‌سازەکارانی تورکیا له هه‌ولێرن و له‌گه‌ل بازرگانانی هه‌ولێر کۆ ده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌شداری له پیشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بکه‌ن که بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا به‌ڕووی وه‌به‌رهێنه‌راندا بکرێتەوە و ده‌یانه‌وێ پێکه‌وه کار و پرۆژه ئه‌نجام بده‌ن".
گوتیشی: "بڕیار بوو لە هەولێرەوە بازرگانان بچنه تورکیا بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ بازرگانانی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئه‌رک و ماندووبوونه‌وه‌ی ناوێت و لێره ده‌توانن ئه‌و دیدارانه ساز بکەن".
کاروان سوورچی راشی گه‌یاند: "لە ماوەی ئەم چەند مانگەی ئەمساڵد جووڵه‌یه‌کی بازرگانی دەستی پێکردووە و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی کوردستان یاداشتی لێگه‌یشتنیان له‌گه‌ل وڵاتان واژۆ کردووه و ئه‌وانیش حه‌ز ده‌که‌ن سه‌رمایه له کوردستان بخه‌نه ڕوو و یەک لەو وڵاتانە تورکیایە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئه‌م دیداره له نێوان ژووری بازرگانیی هه‌ولێر و سه‌رمایه‌دارانی تورکیا ئه‌نجام دراوه".
باس‌نیوز
