چەند گەڕەکێکی سلێمانی نۆ کاژێر بێ کارەبا دەبن
بەپێی ئاگادارینامەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی: لە سبەی یەكشەممە (29-9-2019 )ـەوە دانانی پێوەری زیرەكی کارەبا ماڵان دەستپێدەكات. بۆ سەلامەتی تیمەكانی كاركردنی تۆڕی زیرەك و هاونیشتمانیان ئەو فیدەرەی كاری لەسەر دەكرێت بۆ ماوەیەک هیچ كارەبایەكیان نابێت.
ئەو گەڕەکانەی پێوەری کارەبایان بۆ دەبەسترێت لە کاژێر 8:00ی بەیانی تاوەکو کاژێر 5:00ی ئێوارە کارەبایان نابێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی دانیشتووانی گەڕەکی بەكرەجۆ و ئەو ماڵانە ئاگاداردەکاتەوە، کە لەسەر فیدەری 164ـن كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، پاش دانانی پێوەرەکان پێدانەوەی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
