وردەکاری کوژرانی سێ هاونیشتمانی لەلایەن چەکدارانی داعش لە سنووری خانەقین
بەهۆی شەڕی چەکدارانی داعش و سوپای عێراق شەوی رابردوو (هەینی 27-9-2019) لە گوندی مێخاسی سنووری خانەقین سێ کەس کوژران. هێرشەکەی داعش كاژێر 11:00ی شه‌و روویداوە، هه‌واڵگری هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌ڵێت: چه‌كدارانی داعش به چه‌كی قه‌ناس ته‌قه یان له فه‌وجی دووی سه‌ر به لیوای 8ـی پاسه‌وانی سنووری كردوه ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه.
رۆكان نامیق ئاژه‌ڵدارە و ئاژه‌ڵه‌كانی له نزیك فه‌وجه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنوورن، بە ماتۆڕسکیل دەچێتە لای ئاژەڵەکان، كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن: کاتێک پاسەوانی سنوور لایتی ماتۆڕسکیلەکەی دەبینن وادەزانن چەکداری داعشە و تەقەی لێدەکەن، بە گوللە بریندارده‌بێت. بۆ ماوه‌ی كه‌متر له 10خوله‌ك به برینداری ده‌مێنیته‌وه دواتر دانیشتووانی گوند دەیبەنە نەخۆشخانە.
دوای برینداربوونی رۆكان، عومرانی برای و عه‌دنان غایبی زاوایان ده‌چنه شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵام ئه‌وانیش دەپێکرێندرێن و ده‌كوژرێن. دواتر رۆكانیش له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ستده‌دات.
ته‌رمەکان بۆ توێكاری براونه‌ته پزیشكی دادی پارێزگای دیاله له به‌عقوبه. چەکدارانی داعش زیانی 288 ملیۆن دیناریان له مه‌ڕ و گامێشی ناوچه‌كه داوه، گوندێکیشیان بەناوی (قایه) لە سنووری نێوان خانه‌قین - گوڵاڵه سووتاندوە.
به‌شی به‌ڵگه‌وتاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی خانه‌قین له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ئاسایشی خانه‌قین په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردووەته‌وه و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە، بەڵام پۆلیس هێشتا چۆنییەتی رووداوەکەی ئاشکرانەکردووە.
