بەڕێوەبەرایەتییەکی دهۆک هەموو کارەکانی بە ئەلیکترۆنی کراوە

بەڕێوەبەرایەتییەکی دهۆک هەموو کارەکانی بە ئەلیکترۆنی کراوە
بۆ یەکەمجار لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە فەرمانگەکانی پارێزگای دهۆک سیستەمی هاوچەرخ بۆ راپەڕاندنی کاروباری هاونیشتمانیان جێبەجێدەکرێت.

لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی دهۆک، 20 فەرمانبەر کاری نزیکەی 200 فەرمانبەر دەکەن و هاونیشتمانیان تەنیا سەردانی فەرمانبەرێک دەکەن و پێویست ناکات بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان سەردانی چەند ژوور و فەرمانبەرێک بکەن.

هەروەها بۆ ئاسانکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە قەزاکان، هەموو مامەڵەکانیان لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجامدەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی دهۆک تاوەکو ئێستا سێ بڕوانامەی ئایزۆی وەرگرتووە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە کاری دابینکردنی مووچەی کەمئەندامان و چاودێری خێزان و رێکخستنی کارەکانیان دەکات، هاونیشتمانیان لەو بەڕێوەبەرایەتییە لە هەر حەوت قەزای سنووری پارێزگای دهۆک مامەڵەکانیان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەکەن، بەبێ ئەوەی سەردانی دهۆک بکەن.
Top