لە حاجی ئۆمەران زیاتر لە 700 کلیۆگرام شەربەتی ئێرانی لەنێو بردرا
کۆمەڵگای دەروازی نێوەدەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ شەممە 28/9/2019، هەڵسان بە لەناوبردنی بڕی 730 کیلۆگرام شەربەتی ئێرانی کە لەلایەن بنکەی جۆری حاجی ئۆمەران بنکەی خۆراک، پشکنینی تاقیگەیی بۆکرا، بەڵام لە پشکنینی تاقیگە دەرنەچوو.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەهۆی دەرنەچوونی شەربەتەکە لە پشکنینی تاقیگە، لەلایەن لێژنەی هاوبەشەی کۆمەڵگاوە لە تەواوی شەربەتەکە لەنێوبردرا، چونکە بەپێی رێنماییەکانی رێگە بە هاوردەکردنی نادرێت بۆ هەرێمی کوردستان.
باسنيوز
