سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌ پەرلەمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی له‌ پەرلەمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى لەگەڵ ئەندامانی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە 28/9/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان كۆبووه‌وه‌، لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونی ئەندامانی فراكسیۆنی پارتی لە خولی چوارەمی پەرلەمان كرد، هه‌روه‌ها تەئكیدی لەوە كردەوە كە فڕاكسیۆنی پارتی لە خولی پێشووی پەرلەمان لە بارودۆخێكی هەستیار و دژواری سیاسیدا كاری خۆیان بە باشی ئەنجام داوە و ماندووبوونیان جێگەی پێزانینە.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی كوردستان و ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هەنگاونان بەرەو كوردستانێكی بەهێز شی كردەوە.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی بۆچوونی خۆی لەمەڕ گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئامادەبووان خستە ڕوو.











باسنيوز
Top