پەکەکە سەربازگەیەکی گەورەی لە سنووری خورماتوو کردووەتەوە
سه‌باح محه‌مه‌د، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كفریی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگەیاند: "له ناوچه‌ی خورماتوو (قەزایەکی کوردستانیی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە)، هەروەها به‌شێك له كفری، په‌كه‌كه له لادێکان دەگەڕێن و باج و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پەکەکە لە سنووری خورماتوو، سەربازگەیەکیان هەیە کە مەشق و ڕاهێنان بە خەڵکی دەکەن لەسەر بەکارهێنانی چەکی سووک و قورس، دواتریش ”ڕه‌وانه‌ی قه‌ندیلیان ده‌كه‌ن“.
دووپاتیشی کردەوە، ٢٥٠ چەکداری پەکەکە لە سەربازگەکەی سنووری خورماتوو، مەشق و ڕاهێنان بە خەڵک دەکەن، سەربازگەکەشیان زۆر گەورەیە و ”منداڵ لەخۆوە دەگرن و راهێنانیان پێده‌كه‌ن، بەڵام خه‌ڵكی ناوێرێت نزیكیان بكه‌وێته‌وه".
باسنيوز
