سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە تاوتوێ دەکەن

سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی قەتەر لە عێراق پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە تاوتوێ دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە 28-9-2019 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالید حەمەد ئەلسڵیتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق، كردووە.

لە دیدارێکدا، سەرۆک بارزانی و خالید حەمەد ئەلسڵیتی تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەریان کردووە.

هەروەک بارەگای بارزانی رایگەیاندووە، باڵیۆزی قەتەر پێزانینی بۆ بەرەو پێشچوونەکانی هەرێمی کوردستان لە رووی ئابوورییەوە نیشانداوە و جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەولێر و دەوحە، کردووەتەوە.












باسنيوز
Top