عێراق بڕێک لە پارەی قەرزی جووتیارانی شارێکی کوردستان دەنێرێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومه‌تی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی بڕێک لە قەرزی جووتیارانی هەولێر، دەدات.
فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی راگەیاند، بڕیارە ”لەم هه‌فته‌یه“ بانكی ناوەندیی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌ولێر بدات و پارەکە بنێرێت.
فەتحی محەمەد هەروەها رایگەیاند، چەکی پارەکان ئامادەیە و تەنیا چاوەڕوانی پارەکەن بگات و دواتر ”بەپێی خشتەیەک دەست بە دابەشکردنی دەکەین“.
هه‌روەها محه‌مه‌د ده‌شتی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی جوتیارانی هه‌ولێر راگەیاند، بەپێی رێككه‌وتنی هەولێر و بەغدا، تا کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو پارەی قەرزی جووتیاران دەدرێتەوە.
محەمەد دەشتی جەختی لەوەش کردەوە، کە پارەکە بە چەند بەشێک لە بەغداوە دەنێردرێتە هەولێر و بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.
باسنيوز
