کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

 کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێ کرد.


کۆبوونەوەکە لە بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی هەولێری پارتی بەڕێوە دەچێت و تێیدا ژمارەیەکی زۆری حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشدارن.



بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی درووستکردنی لیستێکی هاوبەش بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێت.



لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکوو ئێستا، ناوچە کوردستانییەکان لە پارێزگاکانی (کەرکووک، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین) ڕووبەڕووی هەڵمەتێکی چڕی تەعریبکردن و بەزۆر دەرکردنی کوردان لە ڕێگەی فشاری جۆراوجۆرەوە بووەتەوە.








باسنيوز
Top