ئومێد خۆشناو: وەکوو پارتی پشتیوانی له دامهزراندنی سندووقی داهاتە نەوتییەکان دهكهین
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند،وهك پارتی، پشتیوانی له دامهزراندنی سندووقی داهاتهكانی نهوت دهكهن هەروەک یاسای بۆ دەرکراوە.
ڕوونیشی کردەوە کە تەنیا دامەزراندنی سندووقەکە ماوە تاوەکوو بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئومێد خۆشناو دووپاتی کردەوە: ”ههڵوێستی پارتی لهو بارهوه روونه و له كارنامهی فراكسیۆنی پارتیشدا هاتووه".
بەپێی ماددە ٣ی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠١٥ی تایبەت بە سندووقی کوردستان بۆ داهاتەکانی نەوت و گاز، سندووقێک دادەمەزرێت کە کەسایەتیی مەعنەوی و سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی هەیە و لە ڕووی رێکخستنەوە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە.
باسنيوز
